ژنانی داعش لە خێوەتگەکاندا چی دەکەن؟

(0) / / ئاسیا / داعش


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیایەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە ژنانی داعش لە خێوەتگەکاندا کوڕە منداڵ و گەنجەکان ناچار دەکەن سێکسیان لە گەڵدا بکەن، ئامانج لەوەش هەڵمەتێکی گرووپی تیرۆریستی داعشە بۆ نوەخستنەوە و زیادبوونی ئەندامەکانی لە داهاتوودا.
ڕۆژنامەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە سەر زاری بەرپرسانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاندووە کە هەزاران تیرۆریستی داعش و هاوسەرەکانیان کە پێشتر ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بوون، لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەرناگیرێنەوە و لە ئێستادا نزیکەی 23 هەزار منداڵ لە خێوەتگەکاندا ڕاگیراون و پشتگوێش خراون.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە کوڕە تازە پێگەیشتووەکان ناچار دەکرێن سێکس لە گەڵ ژنە گەورەکاندا بکەن، ئەوەش بە ئامانجی دووگیانبوون و خستنەوەی نەوە و زیاتربوونی ئەندامانی داعش لە داهاتوودا./.