سیسی مەرج بۆ سەردانەکەی نتانیاهۆ بۆ میسر دادەنێت

(0) / / ئەفریقیا / نتانیاهۆ


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەک لە تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی میسر دەکات.

باراک ڕاوید پەیامنێری سیاسی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ دەیەوێت پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ئادار سەردانی میسر بکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری میسر بۆ ئەو سەردانە مەرجی داناوە.

عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئیسرائیل بەرامبەر بە لایەنە فەڵەستینییەکان نەرمی بنوێنێت.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر ڕایگەیاندووە کە هەفتەی ڕابردوو لە سەردانێکدا بۆ تەل ئەبیب لە گەڵ نتانیاهۆ کۆبووەتەوە و لە سەر ئەو سەردانەش وتووێژی کردووە.

ئەڵبەت نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیکردووەتەوە کە بەرپرسەکەی میسر مەرجێکی بۆ سەردانەکەی نتانیاهۆ باس کردبێت./.