بایدن: ئیسرائیل ڕەزامەندیی لە سەر ئاگربەستی مرۆیی دەربڕیوە

(0) / / ئەمەریکا / بنیامین نتانیاهۆ غەززە ئەمریکا


Nov 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ڕەزامەندی لە سەر ئاگربەستی مرۆیی لە کەرتی غەززە دەربڕیوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتیکردووەتەوە تا ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان هیچ ئاگربەستێک لە غەززە بکرێت.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە هۆی گوشارەکانی واشنتنەوە ڕەزامەندی لە سەر ئاگربەستی مرۆڤدۆستانە لە کەرتی غەززە دەربڕیوە.
بایدن ڕایگەیاندووە کە ئەمە هەنگاوێکە بە ئاراستەی درووست و دەرفەت بە خەڵکی سڤیل دەدات لە گۆڕەپانی شەڕەکە دووربکەونەوە و هاوکارییە مرۆییەکانیش بگاتە ناوچە زیانبەرکەوتووەکان.
لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە تا ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان لە لایەن بزوتنەوەی حەماسەوە هیچ ئاگربەستێک ناکرێت.