هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا چووە قۆناغی دووەم

(0) / / ئەورووپا / کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند کە بە پێی ئەوەی هیچ یەک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە سەدا 50 ی دەنگەکانیان بە دەست نەهێناوە، هەڵبژاردنەکان لە قۆناغی دووەم و لە بەرواری 28 ی ئایار بەڕێوە دەچێت.
ئەگەرچی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئایاری تورکیا شکستی بە کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ هێنا، بەڵام بە هۆی تێپەڕنەکردنی بەربەستی لە سەدا 50 ی دەنگەکان، چووە قۆناغی دووەم.
ئەردۆغان لە سەدا 49.50 ی دەنگەکانی بە دەست هێنا و لە بەرامبەردا کڵیچیدار ئۆغلۆش بووە خاوەنی لە سەدا 44.89 ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
بەم پێیەش هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بەرواری 28 ی ئایار لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ دووبارە دەبێتەوە./.