بن زاید بۆ سەردانێکی فەرمی واشنتن ئامادە دەبێت

(0) / / ئاسیا / محەممەد بن زاید


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ سەردانێکی فەرمیی ئەمریکا ئامادە دەبێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە محەممەد بن زاید سەرقاڵی ڕێکخستنی سەردانێکی فەرمییە بۆ واشنتن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئیمارات خۆیان بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی فەرمی لە بواری بەرگری و بازرگانی لە پاش بەڵێنی هاوبەشی 100 ملیار دۆلاری بۆ پرۆژەکانی وزەی خاوێن کە ئامانجی سەرەکی حکومەتەکەی جۆبایدنە، ئامادە دەکەن.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە ئیمارات لە هەمان کاتدا پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا و چین وەک دوو ڕکابەری جیهانیی ئەمریکا پەرەپێداوە.
بەرپرسێکی باڵای ئیمارات ڕایگەیاندووە کە بن زاید پەیوەندی نزیکی لە گەڵ ئەمریکا بە بەربەستی بەردەم پەیوەندییەکانی لە گەڵ مۆسکۆ و پەکین نازانێت و لە بەرامبەردا پێی وایە کە ئەم پەیوەندییانە دەتوانێت یارمەتیدەری واشنتن بێت./.