باڵیۆزی ئەمریکا: عێراق بە جێ ناهێڵین

(0) / / ئاسیا / جۆبایدن ئلینا ڕومانۆسکی


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیار نییە عێراق بە جێ بهێڵێت و لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەش پەیوەندییەکی نزیکی هەیە.
ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هیچ کات عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جێ ناهێڵێت.
ناوبراو وتی: ساڵی ڕابردوو جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی سعوودیەی کرد و لە گەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە کۆبووە و بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ کات ناوچەکە بە جێ ناهێڵێت و ئەم ناوچەیە بۆ ئەمریکا گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە.
باڵیۆزی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی نزیک و درێژخایەنی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، کەلتوری و زانستی هەیە.
ڕومانۆسکی هەڕەشە هاوبەشەکانی وەک پاساوی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هێنایە پێشەوە و وتی کە هاوکاری واشنتن لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان و هەڕەشە هاوبەشەکانە./.