سینان ئۆغان پاڵپشتی لە ئەردۆغان دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا چووە خولی دووەم، شارەزایانی کاروباری ئەو وڵاتە جەختیان لەوە دەکردەوە کە سینان ئۆغان کاندیدی شکستخواردووی خولی یەکەم دەتوانێت بە پاڵپشتی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یان کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ چارەنووسی هەڵبژاردنەکان یەکلایی بکاتەوە.
یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاندووە کە سینان ئۆغان سبەی دووشەممە 22 ی ئایاری 2023 بە فەرمی پاڵپشتی خۆی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕادەگەێنێت.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ئۆغان هەر لە سەرەتاوە چاوەڕوانی ئەوەیکردووە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە بچێتە خولی دووەمەوە.
دامەزراوەی Optimar لە ڕاپرسییەکدا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە لە سەدا 25 ی لایەنگرانی ئۆغان دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن و دەنگی لە سەدا 25 ی دیکەش بۆ کڵیچدار ئۆغلۆ دەبێت، ئەم دۆخەش لە ئاکامدا لە بەرژەوەندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی دێت./.