میسر ئامادەیە ئاستی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران بەرز بکاتەوە

(0) / / ئەفریقیا / عۆمان ئێران


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان بە ڕۆژنامەی " العربی الجدید " یان ڕاگەیاندووە کە سوڵتانی عۆمان لە چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی خۆی لە گەڵ سەرۆک کۆماری میسر سەبارەت بە پەیوەندییەکانی قاهیرە و تاوان وتووێژی کردووە و میسر لە ئێستادا ئامادەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ئێران.
پاش سەردانەکەی هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان بۆ میسر و کۆبوونەوەی لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە پەیوەندییەکانی قاهیرە و تاران یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە بووە.
ڕۆژنامەی العربی الجدید لە سەر زاری سەرچاوەکانیەوە ڕایگەیاندووە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی میسر و ئێران لە سەردانەکەی سوڵتانی عۆمان بۆ قاهیرە تاوتوێ کراوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە وتووێژەکانی هەیسەم بن تارق و عەبدولفەتاح سیسی سەبارەت بە ئێران، پاش پەیوەندی تەلەفوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی میسری لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکانیان بووە و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوێک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی قاهیرە و تاران هەڵبگیرێت./.