عێراق لە گەڵ 4 کۆمپانیا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی واژۆ کردووە

(0) / / كوردستان / حەیان عەبدولغەنی


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە گەڵ 4 کۆمپانیای گەورە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 400 تا 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، گرێبەست واژۆ کراوە.
حەیان عەبدولغەنی ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری جەدەی سعوودیە، ڕێکەوتنی نەوتیی نێوان بەغدا و هەولێری بە " ڕێکەوتنێکی زۆر باش " ناو برد و وتی کە بە لایەنی تورک ڕاگەێندراوە عێراق ئامادەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
ناوبراو وتی کە لایەنی تورک ڕایگەیاندووە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئەگەری زیانبەرکەوتنی هێڵی گواستنەوەی نەوت بە هۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە، سەرقاڵی تاقیکردنەوەن.
وەزیری نەوتی عێراق وتی کە تۆپەکە لە ساحەی تورکیایە و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا کێشەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت./.