ئەردۆغان: وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هاوکاری دارایی تورکیایان کردووە

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەم دواییانە هاوکاری دارایی حکومەتی ئەنکەرەیان کردووە کە بۆ ماوەیەک گوشارەکانی سەر بانکی ناوەندی و بازاڕەکانی تورکیای کەمکردووەتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە لە پاش بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە بچێت، لە گەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتانە کۆدەبمەوە و دەستخۆشی لەوان دەکەم.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئابوری و سیستەمی بانکی و دارایی ئێمە بەهێزە، لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە ڕووی داراییەوە هاوکاری ئێمەیان کرد و بۆ ماوەیەکی هەرچەند کورت، گوشارەکانیان لە سەر بانکی ناوەندی و بازاڕەکانی تورکیا کەمکردەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: پاش هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەک شەممە دەبینن کە چۆن سەرۆکی ئەو وڵاتانە دێنە ئێرە و من دەستخۆشی لەوان دەکەم./.