ڕووسیا بە سەدان فەرمانبەری ئەڵمانی دەردەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا


May 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە درێژەی ئاڵوزییەکانی نێوانیان بە بۆنەی شەڕی ئۆکرایناوە، ڕووسیا بڕیاری دەرکردنی سەدان فەرمانبەری ئەڵمانیی دەرکردووە.
حکومەتی مۆسکۆ بڕیاریداوە کە ژمارەی ئەو ئەڵمانییانەی کە لە دامەزراوەکانی وڵاتی خۆیان لە ڕووسیا کار دەکەن بۆ 350 کەس کەم بکاتەوە و دەبێتە سەدان کەس لەو فەرمانبەرانە پێش هاتنی مانگی حوزەیران بۆ ئەڵمانیا بگەڕێنەوە.
مۆسکۆ ڕایگەیاندووە کە ئەڵمانیا دوو هێندەی ژمارەی دیاریکراو فەرمانبەری هێناوەتە دامودەزگاکانی خۆی و بەم هۆیەوە لە کاردانەوەیەک بەرامبەر بە دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا، ژمارەی فەرمانبەرە ئەڵمانییەکان دەبێت بۆ 350 کەس کەم بکرێتەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی حوزەیرانەوە جێبەجێ دەکرێت./.