زیلنسکی داوای سزادانی 50 ساڵەی ئێران دەکات

(0) / / ئەورووپا / زیلنسکی ئێران


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا پێشنیاری ئەوەیکردووە کە ئێران بۆ ماوەی 50 ساڵ سزا و گەمارۆ بدرێت.
ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی ڕەشنووسی ئەو پێشنیارەی ئاراستەی پەرلەمانی ئۆکراینا کردووە و تێیدا هاتووە کە ئێران بۆ ماوەی 50 ساڵ سزا بدرێت.
ماڵپەڕی پەرلەمانی ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە کە ئێران بۆ ماوەی 50 ساڵ سزا و گەمارۆی ئابوری دەدرێت.
بە پێی ئەو سزایانەش، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ئێران بە تەواوی ڕادەگیرێت، ترانزێت و گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات نامێنێت.
لە بەشێکی دیکەی سزاکاندا هاتووە کە سەرمایەگوزاری لە خاکی ئێراندا ناکرێت و ڕێگا بە ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئۆکرایناش نادرێت سەرمایەکانیان ببەنە دەرەوە.
حکومەت، دەزگای هەواڵگری دەرەکی، دەزگای ئاسایش و بانکی نیشتمانی ئۆکراینا ئەو یاسایە لە ئەگەری پەسەندکردنی کۆتایی جێبەجێ دەکەن. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرایناش دەبێت وڵاتانی ئەورووپی لە ناوەڕۆکی سزاکان ئاگادار بکاتەوە./.