ئەردۆغان: دیمۆکراسی براوەی ڕاستەقینەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بووە

(0) / / ئەورووپا / کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


May 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە هەر 85 ملیۆن دانیشتووەکەی ئەم وڵاتە براوەی هەڵبژاردنەکانن. هاوکات داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە ناکۆکییەکان بە لاوە بنێن و یەکڕیزی خۆیان بپارێزن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەرامبەر بە کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ سەرکەوتنی بە دەست هێنا، لە وتارێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنەوە، وتی کە درێژە بە بونیادنانی سەدەمین ساڵی تورکیا دەدەین و خەڵک منیان بۆ ماوەی 5 ساڵی دیکە کردەوە سەرۆک کۆمار و بەم هۆیەوە سوپاسیان دەکەم.
ئەردۆغان وتی: هەموو ئەوانەی چوونە سەر سندۆقەکانی دەنگدان و هێزی دیمۆکراسی تورکیایان سەلماند، هەر هەڵبژاردەیەکیان هەبووە، براوەن و شیاوی دەستخۆشی و ڕێزن، خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا دەنگیان بە سەدەمین ساڵیادی تورکیا داوە.
ناوبراو وتی کە دیمۆکراسی و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای تورکیا براوەی هەڵبژاردنەکانن و ئێمە ناکۆکییە سیاسییەکان بە لاوە دەنێین و داوای یەکڕیزی و تەبایی دەکەین و تەنیا دۆڕاویش ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن./.