ڕووسیا: وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەرجەم بەرەکاندا شەڕی دژ بە ئێمە دەکەن

(0) / / ئەورووپا / دیمێتری پسکۆف ڕووسیا


May 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەرجەم بەرەکاندا شەڕی دژ بە مۆسکۆیان هەڵگیرساندووە.
دیمێتری پسکۆف لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کەوتووەتە بەر شەپۆلی هێرشە جۆربەجۆرەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە شەڕی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بوارەکانی سەربازی، دارایی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
پسکۆف ڕایگەیاند کە لە ڕوانگەی مۆسکۆوە دەبێت ئامانجەکانی شەڕی ئۆکراینا مسۆگەر بکرێت و ئەو ئامانجانە بە بێ گۆڕانکاری ماونەتەوە./.