عەمار حەکیم پەیامێکی ئێرانی گەیاندووەتە سەرۆک کۆماری میسر

(0) / / ئەفریقیا / عەبدولفەتاح سیسی میسر


May 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
چەند سەرچاوەیەکی سیاسی لە عێراق ڕایانگەیاندووە کە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە و کۆبوونەوەی لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، پەیامی ئێرانی بۆ دەستپێکردەوەی پەیوەندییەکان گەیاندووەتە ناوبراو.
چەند سەرچاوەیەکی عێراقی زانیاری نوێیان لە سەر سەردانەکەی سەید عەمار حەکیم بۆ قاهیرە بڵاو کردووەتەوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە حەکیم لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە و کۆبوونەوەی لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، هەڵگری پەیامێکی ئێران بووە.
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە پەیامەکە ئەرێنی بووە و کاردانەوەی ئەرێنی سەرۆک کۆماری میسری بە دواوە بووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان سەردانی تارانی کرد و یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی سەردانەکەشی، دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و میسر بووە./.