مەکگۆرک بە نهێنی لە سەر دۆسیەی ئێران سەردانی عۆمانی کردووە

(0) / / ئەمەریکا / عۆمان ئەمرئیکا ئێران


Jun 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
پێگەی ئەمریکی ئێکسیۆس ڕایگەیاندووە کە بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆشکی سپی، سێ هەفتە بەر لە ئێستا بە مەبەستی تاوتوێکردنی نێوەندگێڕیی عۆمان، بە نهێنی سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.
ئێکسیۆس لە سەر زاری 5 بەرپرسی ئەمریکی، ئیسرائیلی و ئەورووپی ڕایگەیاندووە کە مەکگۆرک لە 8 ی ئایاری 2023 و پاش سەردانەکەی بۆ سعوودیە لە گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەردانی پایتەختی عۆمانی کردووە.
ئامانج لەو سەردانەش گوشاری دیپلۆماسی نوێ لە سەر دۆسیەی ناوەکی ئێران بە نێوەندگێری عۆمان بووە.
بەرپرسێکی ئسرائیلی ڕایگەیاندووە کە عۆمان بە ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمرئیکا دانوستان دەکات.
ئەمریکییەکان داوایان لە ئێران کردووە بە سنوردارکردنی دۆسیەی ناوەکی، دۆخی ناوچەکە ئارام بکاتەوە.
میدیایەکی ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا داوای لە عۆمان کردووە مەرجەکانی ئێران لە بەرامبەر ڕەزامەندی لە سەر داواکارییەکانی واشنتن بزانێت.
هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان بە یاوەری شاندێکی باڵا لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ ڕێبەری باڵا و سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووە./.