ئیمارات بووە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

(0) / / ئەمەریکا / ئیمارات


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئیمارات بۆ مانگی حوزەیران بووە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لانا زەکی نۆسەیبە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری سیاسی و باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنج شەممە سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەم مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە ئەستۆ بوو.
لەو کۆبوونەوەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرنامەی پێشنیارکراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان بۆ مانگی حوزەیران تاوتوێ کرد و بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.
ئیمارات پێشتر لە مانگی ئازاری 2022 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە ئەستۆ بووە.
سویسرا مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە./.