ئەردۆغان: لەم دەستوورەی تورکیا ڕزگار دەبین

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jun 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بەڵێنی ئەوەیدا کە تورکیا لەم دەستوورەی ئێستا ڕزگار بکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە فەرمی خولێکی دیکەی 5 ساڵەی سەرۆکایەتی دەستپێکرد، لە وتاری سوێندخواردنیدا ڕایگەیاند کە دەستووری ئێستا بەرهەمی کودەتایەکی سەربازییە و دەبێت تورکیا لێی ڕزگار ببێت.
ناوبراو وتی کە هیوای گەلەکەمان کە متمانەیان بە من داوە بێهیوا ناکرێت و وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە تورکیا زیاتر دەبێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی تەواوکردنی پرۆژەی سەدە دەبێت و دەرگاکانی پێشکەوتن بە ڕووی وڵاتدا دەکرێتەوە.
بڕیارە کابینەی نوێی تورکیا ڕابگەێندرێت و یەکەم کۆبوونەوەشی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوە بچێت./.