نەیارانی سوریا داوای وتووێژی ڕاستەوخۆ لە گەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکەن

(0) / / ئاسیا / بەشار ئەسەد


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سوریا و چەند وڵاتێکی عەرەبی، شاندی دانوستانکاری نەیارانی سوریا ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکارییەکانی ئێستا هەلومەرجی وتووێژی ڕاستەوخۆی لە گەڵ دیمەشق دابین کردووە.
شاندی دانوستانکاری نەیارانی سوریا داوای وتووێژی ڕاستەوخۆی لە گەڵ حکومەتی دیمەشق کردووە. شاندەکە پاش کۆبوونەوەیەک لە ژنێڤ ئەو داوایەی ئاراستە کردووە.
نەیارانی سوریا ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی گۆڕانکارییەکانەوە هەلومەرجی ئێستا بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ دابین کراوە.
شاندی دانوستانکاری سوریا ماوەی سێ ساڵە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەبووە بەڵام ڕۆژی یەک شەممە لە ژنێڤ کۆبووەتەوە و ئەو داواکارییەی ئاراستە کردووە./.