ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: سیاسەتی پەراوێزخستنی ئێران لە لایەن دوژمنانەوە شکستی هێناوە

(0) / / ئاسیا / حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە سیاسەتی پەراوێزخستنی ئەم وڵاتە لە لایەن دوژمنانەوە شکستی هێناوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی پرێس تیڤی وتی کە هەوڵەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە هاوپەیمانانی لە ڕۆژئاوا بۆ پەراوێزخستن و گۆشەگیرکردنی ئێران شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: ئامادەبوونی چالاکی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای، یەکێتی ئابوری ئوراسیا و بەم دواییانەش لە بریکس پیشان دەدات کە سیاسەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران شکستی هێناوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وڵاتان و هاوپەیمانییەکان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان سیاسەت دەکەن، پەیامی ڕوون و ئاشکراش ئەوەیە کە ناتوانن کۆماری ئیسلامی ئێران گۆشەگیر بکەن و پەراوێزی بخەن.
ئەمیر عەبدوڵڵهیان وتی: ئێمە بە توندی دژی تاک جەمسەرین و لە هەمان کاتدا کەڵک لە دەرفەتەکانی ئێستا لە چوارچێوەی چەند جەمسەریدا دەگرین، بەدەر لەمەش ئێران لە ناوچەکە پێگەیەکی ستراتیژیی هەیە./.