عێراق: ڕوبەڕوی هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم دەبینەوە

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتی کە بەغدا هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تیرۆریزم و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەدات.
فۆئاد حوسێن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سعوودیە وتی کە حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانەکانی وڵات بۆ باشترکردنی کەرتی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرەو گەشەسەندن ببات.
ناوبراو وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق درێژە بە هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن و ئەمەش وایکردووە کە ڕێژەی هێرشەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دابەزیوە.
فۆئاد حوسێن وتی کە حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارە ناوخۆییەکان بێنێت و لەو پێناوەدا 148 کەمپی ئاوارەکان داخراون و تەنیا دوو کەمپ لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماون.
وتیشی کە حکومەتی عێراق گرنگی بە کەمپی هولی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە دەدات./.