فەرەنسا: لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی تێناگەین

(0) / / ئەورووپا / قەتەر فەرەنسا


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و فەرەنسا لە پایتەختی سعوودیە بەشدارییان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش کرد.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڵ کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی کە لە گەڵ فەرەنسا ڕێکەوتووین هەوڵەکان بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوچەکە یەکبخەین.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە ئێمە پاڵپشتی لە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پێی سنورەکانی 1967 دەکەین.
ناوبراو وتی کە قەتەر پاڵپشتی لە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی قەیرانی سوریا دەکات.
وەزیری دەرەوەی فەرەنساش قەتەری بە هاوبەشی ستراتیژیی وڵاتەکەی ناو برد و وتی کە قۆناغێکی نوێی هاوبەشییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەستیپێکردووە.
کۆلۆنا سەبارەت بە سوریا وتی کە لە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ کۆمکاری عەرەبی بە بێ بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکان تێناگەین.
ناوبراو وتی کە سوریا هیچ بەڵێنێکی چاوەڕوانکراوی جێبەجێ نەکردووە./.