ڕاوێژکاری ئەڵمانیا شەڕی ئۆکراینا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا تاوتوێ دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئولاف شۆڵتز


Jun 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆسیەی شەڕی ئۆکراینا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا تاوتوێ دەکات.
ئولاف شۆڵتز ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ویستی ئەوەی هەیە بە تەلەفوون لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا وتووێژ بکات.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە مەرجی پێویست بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە، کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ڕووسیایە لە خاکی ئۆکراینا.
وتووێژەکەش لە کاتێکدا دەکرێت کە شەڕی ئۆکراینا گەیشتووەتە لوتکە و بەرپرسانی ئۆکراینا ڕایانگەیاندووە کە دژە هێرشەکانیان بەرامبەر بە ڕووسیا دەستپێکردووە.
پێشتریش بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی سوپای ئۆکراینایان لە ڕۆژهەڵات و باشوری ئەم وڵاتە تێکشکاندووە./.