هەسەدە دادگاییکردنی ئەندامانی داعش دەست پێدەکات
(0) /
هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە نیازن دادگاییکردنی ئەو ئەندامانەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەست پێبکەن کە لە گرتووخانەکانی ئەواندان.
فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاندووە کە داوا کراوە دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی زیندانیکراوی داعش پێک بهێندرێت.
هەسەدە داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە هەنگاو بەرەو دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش بنێن.
هەسەدە هەروەها ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 10 هەزار تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەکانی ئەواندان و لەو ژمارەیەش 2 هەزار کەسیان تیرۆریستی بیانین.
بوونی ئەو تیرۆریستانە بە مەترسییەک لە سەر ناوچەکە بە تایبەت سوریا و عێراق دادەنرێت.
حکومەتی عێراق بەردەوام نیگەرانی خۆیی لەوە دەربڕیوە کە توانای هەسەدە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرتووخانانە لاوازە و کێشە و قەیرانی ئەمنیی بە دواوە دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: