کۆریای باکور پاڵپشتی تەواوی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ڤلادیمیر پوتین کیم جونگ ئون


Jun 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ڕووسیا کە ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کراوە، وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی تەواو، جەختی لە سەر ئامادەیی بۆ پتەوکردنی زیاتری هاوکارییەکان کردووەتەوە.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باشور ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتەوە پیرۆزیایی لە ناوبراو کردووە.
کیم لەو پەیامەدا پاڵپشتی تەواوی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاندووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە " مێژووی پڕە لە شانازی ڕووسیا و کەلتورەکەی ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە و ئەم وڵاتە ڕێگەی پێشکەوتن و گەشەی تێپەڕ کردووە و هێز و شکۆی خۆیی نمایش کردووە ".
پاڵپشتییەکەی کۆریای باکور بۆ ڕووسیا لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە بەردەوام لە شەڕی ئۆکراینا بە پێدانی چەک و مووشەک بە مۆسکۆ تۆمەتبار کراوە./.