باکور هەڕەشەی داگیرکردنی باشور دەکات

(0) / / ئاسیا / باکور کیم جونگ ئون


Feb 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی کۆریای باکور لە میانەی وتارێکی لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بکات کۆریای باشور داگیر دەکات.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور جارێکی دیکە کۆریای باشوری بە دوژمنی پیۆن یانگ و خەڵکەکەی ناو برد.
ناوبراو لە ڕێوڕەسمی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای کۆریای باکور لە وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەدا هەڕەشەی داگیرکردنی کۆریای باشوری کرد.
کیم جونگ ئون وتی کە بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە کۆریای باشور، گەورەترین دوژمنی ئێمەن، داگیرکردنی خاکی ئەوان لە کاتی پێویستدا بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ ئاسایشی هەمیشەیی وڵاتی ئێمە دادەنرێت.