ئەمریکا پرۆژەیەک بۆ گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادە دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Jun 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاشکرانەکراو ڕایگەیاندووە کە واشنتن سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیەکە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەم پرۆژەیە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەیلولی ئەمساڵ بخرێتەڕوو.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئێستادا 5 ئەندامی هەمیشەیی هەیە کە بریتین لە ئەمریکا، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و چین. هەروەها 10 ئەندامی کاتیی هەیە کە لە لایەن کۆمەڵەی گشتییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵدەبژێرێن.
پرۆژەکەی ئەمریکا ڕەنگە زیاتربوونی 6 ئەندامی هەمیشەیی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت بەڵام بە بێ هەبوونی مافی ڤیتۆ. واشنتن پۆست لە سەر زاری سەرچاوەکانەوە باسی ئەڵمانیا، ژاپۆن و هیندستانی کردووە کە ڕەنگە ببنە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش. فەرەنسا و بەریتانیا داوای ئەندامبوونی برازیل و وڵاتێکی ئەفریقییان کردووە./.