عۆمان: ئێران و ئەمریکا لە ڕێکەوتن نزیک بوونەتەوە

(0) / / ئاسیا / عۆمان


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عۆمان ڕایگەیاند کە ئێران و ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان نزیک بوونەتەوە و وردەکارییەکانی ئەم ڕێکەوتنە تاوتوێ دەکەن.
بەدر بوسەعیدی بە پێگەی ئەلمۆنیتەری ڕاگەیاندووە کە تاران و واشنتن بە جیدی هەوڵ دەدەن ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 ڕزگار بکەن.
ناوبراو وتی: لەو بڕوایەداین کە کاربەدەستانی ئێران بە جیدی ئامادەی ڕێکەوتنن و ئەگەر ئەمریکییەکان بە نیازپاکییەوە هەوڵ بدەن، ئێرانییەکان بەردەوام دەبن.
وتیشی کە عۆمان ئامادەیی خۆیی بۆ نێوەندگێڕی لە نێوان هەر دوو وڵات دەربڕیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کارین جان پیێر وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران وەک خۆی ماوەتەوە./.