ئەمریکا: هیچ ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئێران نەکراوە

(0) / / ئەمەریکا / متیۆ میلەر ناسر کەنعانی ئەمریکا


Jun 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هیچ ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئێران نەکراوە و هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاکان دوورە لە ڕاستییەوە.
متیۆ میلەر جارێکی دیکە بوونی هەر ڕێکەوتنێکی لە نێوان واشنتن و تاران ڕەتکردەوە.
ناوبراو وتی: وەک چۆن پێشتر باسم کردووە، سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران هیچ ڕێکەوتنێکی نوێ نەکراوە، ڕاپۆرتی میدیاکان بە هەر ناو و ناونیشانێک بێت دوورە لە ڕاستییەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: پێم خۆشە لێرەوە پێتان بڵێم کە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئەمریکی ڕێکەوتن کراوە، بەڵام ئەمەش ڕووی نەداوە و بەردەوام لە سەر ئەمەش کار دەکەین و کات و سەرچاوەی زۆریش بۆ مسۆگەربوونی بەکار دێنین.
پێشتریش ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بوونی هەر ڕێکەوتنێکی نوێی ناوەکیی ڕەتکردەوە./.