ئەڵمانیا بەڵێنی هاوکاری نوێی سەربازی بە ئۆکراینا دەدات

(0) / / ئەورووپا / بۆریس پیستۆریس ئۆکراینا


Jun 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی بەڵێنیدا کە لە زووترین کاتدا 64 مووشەکی جۆری پاتریۆت ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات.
بۆریس پیستۆریس کە بە مەبەستی چاوپێکەوتنی هاوتاکانی لە ناتۆ سەردانی برۆکسێلی کرد، وتی کە ئەڵمانیا 64 مووشەکی پاتریۆت ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات.
ناوبراو وتی کە ئەم هاوکارییە بۆ ڕێگری لە کەوتی پایتەختی ئۆکراینا بە پێویست دادەنرێت.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت دەستکردی ئەمریکایە و ئەرکی سەرەکیشی بەرگرییە لە بەرامبەر مووشەکی بالستی.
ئەمریکا، دانیمارک، هۆڵەندا و بەریتانیاش بەڵێنی ئەوەیانداوە کە بە سەدان مووشەکی پاتریۆت ڕەوانەی ئۆکراینا بکەن./.