ئێران و میسر لێژنەیەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان پێک دێنن

(0) / / ئەفریقیا / میسر ئێران محەممەد حوسێن سوڵتانی فەڕ


Jun 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
کەناڵی العربیە ڕایگەیاندووە کە بۆ دەستپێکردنەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و میسر، ڕەزامەندی لە سەر پێکهێنانی لێژنەیەکی ئێرانی – میسری دەربڕاوە.
کەناڵەکە لە سەر زاری سەرچاوەکانیەوە ڕایگەیاندووە کە ڕەزامەندی لە سەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگی ئەمنی دەربڕاوە.
محەممەد حوسێن سوڵتانی فەڕ بەرپرسی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانیش لە میسر ڕایگەیاندووە کە هەوك دەدرێت ئاستی پەیوەندییە سیاسییەکانی تاران و قاهیرە بۆ باڵیۆزخانە بەرز ببێتەوە./.