هەڵهاتنی چەندین تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا لە سوریا

(0) / / ئاسیا / داعش سوریا


Jun 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە 25 تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا لە سوریا هەڵهاتوون.
ئەمڕۆ شەممە 17 ی حوزەیرانی 2023، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەیەکی شاری سەریکانی هەڵهاتن.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە حەسەکە ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانە هەڵگری ڕەگەزنامەی سوری، سعوودی و کوێتی بوون و ژمارەشیان 25 کەس بووە.
لەو تیرۆریستانەش 10 کەس هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی، 1 کەس سعوودی، 1 کەس کوێتی و 13 کەسیش سوری بوون.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا دیار نییە تیرۆریستەکانی داعش بەرەو کوێ هەڵهاتوون.
ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەو تیرۆریستانە بە هۆی هاوسنورییەوە ڕوویان لە خاکی تورکیا کردبێت./.