بلینکەن لە پەکینە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا چین


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا سەردانی چینی کردووە کە پەیوەندییەکانی ئەم دوو زلهێزەی جیهان لەوپەڕی ساردی و تەنانەت بەرەو ئاڵۆزبووندایە.
ئەنتۆنی بلینکەن ئەمڕۆ یەک شەممە 18 ی حوزەیران بە سەردانێک گەیشتە پەکین. سەردانەکەی ناوبراو بە یەکەم سەردانی وەزیرێکی دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو دادەنرێت.
ناوبراو بڕیار بوو لە مانگی شوبات سەردانی چین بکات بەڵام دۆسیەی بالۆنە سیخوڕییەکەی چین لە سەر ئاسمانی ئەمریکا ئەو سەردانەی دواخست.
بلینکەن هەروەها باڵاترین بەرپرسی حکومەتی ئەمریکایە کە لە کاتی هاتنەسەرکاری جۆبایدن لە کانوونی دووەمی 2021 سەردانی چین دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە تا ڕۆژی دووشەممە لە پەکینە، بڕیارە لە گەڵ کین گانگ وەزیری دەرەوەی چین و وانگ یی گەورە دیپلۆماتکاری حیزبی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین ڕەنگە دەرگای کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی دیکە لە نێو بەرپرسانی هەر دوو وڵاتدا بکاتەوە./.