مەکرۆن داوای سەربەخۆیی ئەورووپا لە ئەمریکا دەکات

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا ئیمانۆیل مەکرۆن ئەورووپا


Jun 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ئاماژە بە بارودۆخی نێودەوڵەتی، داوای ئەوەیکردووە کە ئەورووپا بە کردەوە سەربەخۆیی خۆی لە ئەمریکا پیشان بدات.
ئیمانۆیل مەکرۆن بە کەناڵی CNN ی ڕاگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا دەبێت هەوڵ بدات سەربەخۆیانە هەڵسووکەوت بکات.
ناوبراو وتی کە ئەمە بابەتێکی گرنگە بۆ من و بۆ سیستەمی جیهانیش بەسوودە.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی کە سەربەخۆیی یەکێتی ئەورووپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە جیاجیاکان، بۆ ئەمریکاش باشتر دەبێت.
مەکرۆن ڕایگەیاندووە کە ئەورووپا دەبێت سەرەتا بەسراوەیی خۆی بە ئەمریکا کەم بکاتەوە و ڕێگری لەوەش بکات ببێتە بەشێک لە ململانێکانی ئەمریکا و چین.