ئەردۆغان پشتیوانی خۆیی بۆ پوتین ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین ڕووسیا تورکیا


Jun 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پشتیوانی خۆیی بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پرسی ڕوبەڕوبونەوەی گرووپێکی یاخیبووی سەربازی ڕاگەیاند.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتیوانی هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ڕووسیای کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو دۆخەی کە لەو وڵاتە لە لایەن گرووپی ڤاگنەر هاتووەتە پێشەوە.
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفوون قسەیان پێکەوە کردووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕووسیا دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گرووپی ڤاگنەر.