ترەمپ: تەنیا من دەتوانم ڕێگری لە شەڕی سێهەمی جیهانی بکەم

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ ئەمریکا ئۆکراینا ڕووسیا


Jun 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی سێهەمی جیهانی زۆر نزیک بووەتەوە، جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەیکرد کە لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024، دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەهێنێت.
دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە جیهان لە شەڕی سێهەمی جیهانی نزیک بووەتەوە.
ناوبراو لە میانەی وتارێکی لە ویلایەتی میشیگان وتی کە لە ئەگەری سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی ئەمریکا، ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی سێهەمی جیهانی دەکەم.
ترەمپ وتی کە کاتێک من وەک چل و حەوتەمین سەرۆک بچمە کۆشکی سپی، تەنانەت پێش ئەوەی بچمە نووسینگەکەم، کۆتایی بەم شەڕەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەهێنم.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە ئەمە کارێکی دژوار نییە، بەڵکوو بەراورد بە حاڵەتەکانی دیکە زۆر سادەیە.