لاوڕۆڤ بۆ تاوتوێکردنی دوو دۆسیە سەردانی تاران دەکات

(0) / / ئاسیا / سرگێی لاوڕۆڤ


Apr 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سبەی سێ شەممە بە سەردانێک بگاتە ئێران، سەردانەکەشی زیاتر بۆ تاوتوێکردنی دوو دۆسیەی گرنگ دەبێت.

سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سبەی سێ شەممە لە سەر بانگهێشتی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی تاران دەکات.

بڕیارە لەو سەردانەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران تاوتوێ بکرێت.

سەردانەکەی لاوڕۆڤ بۆ تاران لە کاتێکدایە کە دانوستانی نێوان ئێران و لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی لە ڤیەننا بەڕێوەچووە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش سەردانەکانی بۆ هیندستان، پاکستان، کازاخستان و میسر، لە تارانەوە کۆتایی بەم گەشتە دیپلۆماسییەی خۆی دێنێت.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەم سەردانە هاوکاتە لە نزیکبوونەوە لە سەد ڕۆژەی یەکەمی دەسەڵاتی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بەرامبەر ئێران و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی./.