ئەردۆغان: چالاکییەکانی پەکەکە لە سوید قبووڵکراو نییە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jun 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژی لە گەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە چالاکییەکانی پەکەکە لە سوید گرت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ ئولاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و چەندین پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی تاوتوێ کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە داواکاری ئەندامبوونی سوید لە ڕێکخراوی ناتۆ وتی کە لایەنگرانی پەکەکە لەو وڵاتە بە ئازادانە خۆپێشاندان و چالاکی دەکەن و لە ڕووی داراییشەوە پاڵپشتی لێدەکەن.
ناوبراو وتی کە سوید بووەتە پەناگەی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە کە لە لایەن تورکیاوە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێت.