تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیی درێژ کردەوە

(0) / / كوردستان / تورکیا


Jul 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی تورکیا بڕیاریدا ڕاگرتنی گەشتەکانی ئەو وڵاتە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژ بکاتەوە.
بە پێی ئەو بڕیارە، ڕاگرتنی گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا 3 ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت.
نوێنەرایەتی هەولێری کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیاکە پابەندی ئەو بڕیارە دەبێت و تا سەرەتای ساڵی داهاتوو گەشتەکان بۆ سلێمانی ڕادەگرێت.
پاش سەردانەکەی مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە و بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن تورکیاوە، ئەنکەرە سزای بە سەر ئەم شارەدا سەپاندووە.