سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر گەڕایەوە ڕووسیا

(0) / / ئەورووپا / بیلاڕووس سن پترزبۆرگ ڕووسیا


Jul 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی گرووپی سەربازیی ڤاگنەر کە بۆ بیلاڕووس دوورخراوەتەوە، لە شاری سن پترزبۆرگ لە کاتی کۆکردنەوەی چەکەکانیدا بینراوە.
یڤگنی پریگۆژن کە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بە هۆی هەوڵی کودەتای سەربازییەوە لە دژی ڕووسیا بە نێوەندگێڕی بیلاڕووس گەیشتبووە ئەم وڵاتە، گەڕاوەتەوە ڕووسیا تا چەکەکانی بە تایبەت ئەو چەکەی دەستکردی خۆیە کۆبکاتەوە.
ڕۆژنامەی بەریتانی تەلەگراف ڕایگەیاندووە کە بڕیار بووە پریگۆژن بە پێی ڕێکەوتنی کۆتایی هێنانی هەوڵی کودەتاکە، لە بیلاڕووس بمێنێتەوە بەڵام بە فڕۆکە تایبەتەکەی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا لە هاتووچۆدایە.
بەرپرسانی ڕووسیا داخستنی دۆسیەکانی دژ بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە بەڵام سەبارەت بە سەروەت و سامانەکەی لێدوانیان نەداوە.