سەرۆک کۆماری میسر سەردانی تورکیا دەکات

(0) / / ئەفریقیا / عەبدولفەتاح سیسی ساڵح موتلۆ عەمرۆ حەمامی میسر تورکیا


Jul 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری میسر لەم مانگەدا سەردانی ئەنکەرە دەکات.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی تورکیا، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر 27 ی تەمموزی 2023 سەردانی ئەنکەرە دەکات.
میسر و تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانیان بۆ باڵیۆز بەرز کردەوە.
عەمرۆ حەمامی وەک باڵیۆزی میسر لە تورکیا و ساڵح موتلۆ وەک باڵیۆزی تورکیا لە میسر دەستنیشان کراوە.
بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی میسر و تورکیا بە پێی بڕیاری سەرۆک کۆمارانی هەر دوو وڵات بووە.