ئەردۆغان: ئۆکراینا شیاوی ئەوەیە ببێتە ئەندامی ناتۆ

(0) / / ئەورووپا / زیلینسکی ڕووسیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئۆکراینا تورکیا


Jul 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
دانوستانی نێوان سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبوڵ کۆتایی هات و هەر دوو لا بەشدارییان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا داوای لە ڕووسیا و ئۆکراینا کرد کە بۆ دانوستانەکانی ئاشتی بگەڕێنەوە و وتی کە تورکیا ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێی دەکات.
ناوبراو وتی: ئۆکراینا شیاوی ئەوەیە ببێتە ئەندامی ناتۆ و تورکیاش درێژە بە دانوستانەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵە دەدات.
ئەردۆغان وتی: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات و دۆسیەی ئۆکراینا لەو سەردانەدا تاوتوێ دەکرێت.
سەرۆک کۆماری ئۆکرایناش لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند کە هاوکارییەکانی نێوان کیێڤ و ئەنکەرە لە بواری بەرگریدا درێژەی دەبێت.
زیلینسکی وتی کە ئۆکراینا دەسەڵاتی خۆی بە سەر کرێمەدا بە دەست دێنێتەوە.