ئەمریکا باس لە کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە سوریا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / داعش سوریا ئەمریکا


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراوە.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ناسراو بە سنتکۆم ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژی 7 ی تەمموز لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە سوریا سەرکردەیەکی باڵای داعش بە ناوی ئەبوئوسامە ئەلموهاجیر کوژراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی سوپای ئەمریکادا هاتووە کە هێرشەکە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەکردووەتە ئامانج.