ئەمریکا: ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران دانوستان دەکەین

(0) / / ئەمەریکا / جیک سالیوان ئێران ئەمریکا


Jul 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەبارەت بە ئازادکردنی بەندکراوەکان ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران دانوستان دەکرێت.
جیک سالیوان ڕۆژی یەک شەممە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە حکومەتەکەی جۆبایدن بە ئامانجی ئازادکردنی بەندکراوە ئەمریکییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستان دەکات.
ناوبراو وتی کە دانوستانەکان پەیوەندییان بە دۆسیەی ناوەکییەوە نییە و تەنیا لە سەر بەندکراوە ئەمریکییەکان بووە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا وتی کە تا ئێستاش لە دانوستانەکاندا نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێک.