نێچیرڤان بارزانی: بەغدا قووڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە
(0) /
نێچیرڤان بارزانی بەغدای بە قووڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستان ناو برد و جەختی لە سەر کۆتایی هێنان بە قۆناغی ڕاگوزەر و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ کردووەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەلیم جبوری سەرۆکی گردبوونەوەی شارستانی بۆ چاکسازی، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، ئەیاد عەلاوی ئەمینداری گشتی پارتی ویفاقی یشتمانی و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلعەزەم کۆبووە.
ڕاگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆبوونەوەکاندا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا، مەترسییەکانی داعش و پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کراوە.
نێچیرڤان بارزانی بەغدای بە قووڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان ناو بردووە.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە کە دەبێت کۆتایی بە قۆناغی ڕاگوزەر بهێندرێت و قۆناغێکی نوێ لە عێراق دەست پێبکات./.
تێبينيێك بنێرە: