مۆسکۆ: تورکیا خەریکە دەبێتە وڵاتێکی نادۆست

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڤیکتۆر بوندارۆف ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕووسیا


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی لێژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە سیاسەت و هەڵسووکەوتی ئەم دواییەی تورکیا، ئەم وڵاتە دەکاتە وڵاتێکی نادۆست.
ڤیکتۆر بوندارۆف وتی کە تورکیا لە پاش زنجیرە کردارێکی هەڵە، خەریکە دەبێتە وڵاتێکی نادۆست لە سیاسەتی دەرەوەی ڕووسیا.
سەرۆکی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاندووە کە تورکیا ڕەزامەندیی لە سەر ئەندامبوونی سوید لەم ڕێکخراوە دەربڕیوە. پێشتریش سەرۆک کۆماری ئۆکراینا سەردانی ئەنکەرەی کرد و ئەردۆغان ڕایگەیاند ئەم وڵاتە شیاوی ئەوەیە ببێتە ئەندام لە ناتۆ.
ئەم هەڵسووکەوتەی بەرپرسانی باڵای تورکیا بە تایبەت ئەردۆغان، بووەتە هۆی نیگەرانی ڕووسیا و بوندارۆف ڕایگەیاندووە کە تورکیا ئەوەی سەلماندووە بەرە بەرە لە وڵاتێکی بێلایەن بەرەو بوون بە وڵاتێکی نادۆست دەڕوات.