ئەردۆغان: زیانەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا زیاتر لە 104 ملیار دۆلار بووە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jul 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە کۆی گشتی زیانەکانی بومەلەرزە بەهێزەکەی 6 ی شوباتی ئەم وڵاتە زیاتر لە 104 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی بومەلەرزەی بەرلین لە ئەڵمانیا وتی کە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا لە بواری جێبەجێکردندایە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرە بەرە ڕادەستی خەڵک دەدرێت و لە قۆناغی یەکەم دا 319 هەزار یەکە ئامادە دەکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە پلانی حکومەتەکەی ئامادەکردنی 650 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە کە لە ڕووی ستاندارد و بیناسازییەوە پارێزراو بن.