تورکیا 4 ئەندامی بنەماڵەکەی فەتحوڵڵا گویلەنی دەستگیر کرد

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Jul 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو 4 ئەندامی بنەماڵەکەی فەتحوڵڵا گویلەن نەیاری نیشتەجێی ئەمریکایان لە شاری ئیستەنبووڵ دەستگیر کرد.
شەوی پێنج شەممە 13 ی تەمموزی 2023 هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەندامانی بنەماڵەکەی فەتحوڵڵا گویلەنیان لە شاری ئیستەنبووڵ لە گەڕەکی سەنجاق تەپە دەستگیر کرد.
ئەو کەسانە کە دەستگیر کراون، بریتین لە: برازای گویلەن، هاوسەر، باوک و دایکی کە لە لایەن هەواڵگری سەربازی و پۆلیسی ئیستەنبووڵەوە دەستگیر کراون.
هێزەکانی تورکیا دەستیان بە سەر چەندین هەزار دۆلار پارە و دوو پاسپۆرتی تەزویردا گرتووە.