چین: ناتۆ سەرچاوەی کێشەکانی جیهانە

(0) / / ئاسیا / چین ژانگ جون


Jul 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی ناتۆ بەرهەمی سەردەمی شەڕی ساردە و بەردەوام ئەو بەو ڕێگایەدا دەڕوات و بووەتە سەرچاوەی هەموو کێشە و قەیرانەکانی جیهان.
ژانگ جون ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ بووەتە سەرچاوەی هەموو کێشە و قەیرانەکانی جیهان.
ناوبراو وتی کە سیاسەتی ناتۆ پەرەپێدانی پێگەی خۆیە لە وڵاتانی جیهان و ئەمەش بووەتە سەرچاوەی هەموو کێشەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان.
باڵیۆزی چین وتی کە ناتۆ بەردەوام هەمان سیاسەتی سەردەمی شەڕی سارد پەیرەو دەکات.
ژانگ جون وتی کە ناتۆ سنورە جوگرافییەکانی خۆیی تێپەڕ کردووە و دەیەوێت لە تەواوی جیهاندا بوونی هەبێت و ئەمەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەبێت.