بەرپرسێکی باڵای داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا

(0) / / كوردستان / سلێمانی داعش عێراق


Jul 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە دادوەری پێشووی شەرعی گرووپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراقدا هاتووە کە بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و چاودێری و بەدواداچوونی مەیدانی لە زیاتر لە وڵاتێک، تیرۆریست عیکاب حەمەد نەجرس دەلی ناسراو بە ئەبو جەمال دەستگیر کرا کە ئەمیری داعش بووە لە ناوچەکانی شەرگات و جەزیرە حەزەر و چیای مەخمور لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو تیرۆریستە بە ناوی دادوەری پێشووی شەرعی گرووپی تیرۆریستی داعش بووە لە ویلایەتی دیجلە و چەندین فەتوای بۆ کردنە ئامانجی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەرکردووە.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستیە ئاماژەپێدراوەکە لە ساڵی 2017 هەڵهاتووە بۆ سوریا و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بووە و دیسانەوە ئەمساڵ بە فەرمانی بەرپرسانی گرووپەکە دزەی کردووەتەوە ناو خاکی عێراق.